|
| رۆژى یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتى ١٣/١٢/٢٠٠٩ ( د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى) سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ پێشوازى كرد له شاندێكى (زانكۆى ته‌كنه‌لۆجیاى به‌رلین ) به سه‌رۆكایه‌تى ( رێنى هێڵتس)، مه‌به‌ست له سه‌ردانى ئه‌م شانده ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه یه بۆ(٤٥) چل و پێنج قوتابى له (١٥) پازده زانكۆى عێراق (١٥ ) پازده ده‌رچوى ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له سالى داهاتودا ره‌وانه‌ى ولاَتى ئه‌لمانیا ده‌كرێن بۆ به‌شداربون له خولێكى (٦)شه‌ش مانگه له بوارى (ئاى تى) كه زانكۆى ته‌كنه‌لۆژیاى به‌رلین پێى هه‌ڵده‌سێت. |

|
|